| ||
|
||
لە ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی، بۆ دکتۆر یوسف محه‌مه‌د
ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی په‌رله‌مانتاری یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له‌په‌یامێكدا بۆ سه‌رۆكی ده‌ست له‌كاركێشاوه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان نووسیویه‌تی "چه‌پكێ گوڵ و كۆڵێ وه‌فا بۆ تۆ جه‌نابی دكتۆر یوسف محه‌مه‌د سادق سه‌رۆكی پارله‌مانی كوردستان!".
لە ئەبوبەکر هەڵەدنیەوە بۆ دکتۆر یوسف محەمەد :
دەقی پەیامەکە:
هه‌رچه‌ند ئاشنایه‌تی و هاوڕێیه‌تی به‌ڕێزتان بۆ پێش په‌رله‌مانتاریمان ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام ئه‌م چوار ساڵه‌ش وێستگه‌یه‌كی تری جۆشدانه‌وه‌ی برایه‌تیمان بوو، چونكه له‌سه‌ر زۆرێك له پرسه سیاسیه‌كانی هه‌رێم هاودید بووین.
تۆ وه‌ك گه‌نجێك، وه‌ك ئه‌كادیمی و خوێنده‌وارێك، وه‌ك په‌روه‌رده‌كراو و ئاماده‌كراوێك بۆ خزمه‌تی گه‌ل و نیشتیمان، ده‌تویست مه‌ڵۆیه‌كی خزمه‌ت بخه‌یته سه‌ر ئه‌زمونی ئه‌م ده‌زگانیشتیمانییه گرنگه.
ته‌نانه‌ت شێلگیریت له‌سه‌ر سیستمی په‌رله‌مانی و هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم (كه هه‌ندێك لێكدانه‌وه‌ی پیلانگێڕی بۆده‌كه‌ن) بۆ ده‌ركردنی هه‌رێم له بۆشایی یاسایی و رۆڵپێدان به په‌رله‌مانی كوردستان و پێشكه‌شكردنی نموونه‌یه‌كی جوانی ئاڵوگۆڕی ده‌سه‌ڵات بوو.
كه ئه‌م په‌یڤانه‌ت بۆ ده‌نوسم و شریتی یاده‌وه‌رییه‌كانم لێده‌ده‌مه‌وه، چاوه‌كانم پڕ له‌فرمێسك و دڵم پڕ كوڵی گریانه، كه بۆ له‌م ووڵاته ئه‌م هه‌موو توانایانه هه‌بن، به‌ڵام كۆسپیان بۆ دروست بكرێت و ده‌رفه‌تیان نه‌درێتێ، به‌ڵام دڵنیام تۆ تائه‌ندازه‌یه‌كی زۆر ڕووسورانه لێی ده‌رچوویت ئه‌گه‌رچی دره‌نگ وه‌خت بوو.
هیوای سه‌ركه‌وتنت بۆ ده‌خوازم سه‌رۆكه گه‌نجه‌كه، لێره‌ش نه‌بیت له هه‌ر جێگایه‌ك بیت، ده‌بێت هه‌گبه‌ی خه‌مت بۆ گه‌ل و نیشتیمان و رۆڵه‌كانی بێت، دڵنیام ژیریه‌تیت پاڵت پێوه‌ده‌نێت كه ئه‌زمونی چوار ساڵی رابردوو ته‌ته‌ڵه بكه‌ی و شكست و سه‌ركه‌وتن، خاڵی هێز و لاواز، هه‌ڵه و پێكان، بكه‌یته وانه‌ی به‌خۆداچونه‌وه تا له‌داهاتوودا به هه‌ورازی سه‌ركه‌وتنا هه‌ڵزنێی و به‌رده‌وام له كایه‌ی به‌هره‌مه‌ندكردنی گه‌نجه خێر له‌خۆ نه‌دیو و هاوڵاتیه به‌شمه‌ینه‌ته‌كانی ئه‌م زێده شه‌ته‌ك و ماندووكراوه‌دا بیت.
ماڵت ئاوا، سه‌رت به‌رز، ده‌ستت خۆش، زه‌ینت پڕ بیروهۆش، قه‌ڵه‌مت پڕجۆش. هه‌رچی مافیا و چه‌ته و گه‌نده‌ڵن به غوڵامت بن سه‌رۆكه پاك و ره‌وشت به‌رزه‌كه‌ی په‌رله‌مان.
ڕۆژی سێ شەممە ٢٦/١٢/٢٠١٧ یوسف محەمەد، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا دەستلەكاركێشانەوەی لە پۆستەكەی راگەیاند.
|
||
Qadirzada.com © 2017. All rights reserved
|
||