| ||
|
||
ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندس کێیە؟
ئەمریکا ئەبو مەهدی موهەندس تیرۆریستە(جێگرى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عب)
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا، به‌ته‌نها وشه‌یه‌ك له‌سه‌ر (ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندس) جێگرى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى، هه‌موو كارته‌كانى به‌غدا ئاشكرا كران، كاتێك پرسیار له گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه كرا، گوتی: "ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندس تیرۆریسته و ناتوانم له‌وه زیاتر هیچ بڵێم".
ئه‌بو مه‌هدى موهه‌ندس، یان وه‌ك له ئێران ناسراوه (جه‌مال جه‌عفه‌ر)، كه له ڕیزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبییه و ئه‌جینداكانى ئێران له عێراق جێبه‌جێ ده‌كات، له ساڵى ٢٠٠٩ه‌وه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى ئه‌مریكاوه به تیرۆریست دانراوه. هیزه‌ر ناویر، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا، له وه‌ڵامى پرسیارێكدا ده‌رباره‌ى ڕۆڵى جێگرى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى له كه‌ركووك، ڕای گه‌یاند: "ئه‌و كه‌سه تیرۆریسته و له‌م كاته‌دا ته‌نها ده‌توانم ئه‌وه بڵێم". تاوانبارێكى داواكراو له كوه‌یت و ئه‌مریكا
ئاماژه به‌وه ده‌درێت، كه (ئه‌بو مه‌هدى موهه‌ندس) له‌لایه‌ن هه‌ردوو دادگاى كوه‌یتی و ئه‌مریكییه‌وه له‌گه‌ڵ پۆلیسی نێوده‌وڵه‌تى (ئه‌نته‌رپۆل) داواكراوه. ناوى ڕاسته‌قینه‌ى (جه‌مال جه‌عفه‌ر ئیبراهیم) و هاوسه‌ره‌كه‌ى ئێرانییه، تۆمه‌تباره به ته‌قاندنه‌وه‌ى هه‌ردوو باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا و فه‌ڕه‌نسا له ١٢/١٢/١٩٨٣، كه له ئه‌نجامدا ٦ كه‌س كوژران و ٨٠ى تر له بیانییه‌كانى ئه‌و وڵاته كوژران.
به‌و هۆیه‌شه‌وه ناوى خرایه لیستى ئه‌وانه‌ى گه‌شتكردنیان بۆ وڵاتانى كه‌نداوى عه‌ره‌بى، میسڕ، مه‌غرب، وڵاتانى ئه‌وروپا و ئه‌مریكا، قه‌ده‌غه‌یه. له‌و كاته‌وه به فه‌رمى، ده‌رچوونى له ئێران ته‌نها بۆ سووریا و عێراق تۆمار كراوه، له‌مڕۆشدا ڕۆڵى فه‌رمانده‌ى سه‌ربازیی و هه‌ماهه‌نگی نێوان میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى و سوپاى پاسدارانى ئێرانى ده‌بینێت، هه‌روه‌ها به‌یه‌كێك له پلانداڕێژه‌رانى هێرشی سه‌ر كه‌ركووك داده‌نرێت.
له ساڵى ١٩٥٥ له به‌سڕه له‌دایكبووه و ماوه‌یه‌كی زۆر له كوه‌یت ژیاوه وه‌ك CNN له‌سه‌رچاوه هه‌واڵگرییه ئه‌مریكییه‌كانه‌وه ئاشكراى كردووه، ژیانى ئه‌بو مه‌هدى موهه‌ندس پڕه له‌كارى تیرۆریستى، هه‌ر بۆیه له ساڵى ١٠٨٤، به‌تاوانى ته‌قاندنه‌وه‌ى باڵیۆزخانه‌ى فه‌ڕه‌نسا و ئه‌مریكا له ساڵى ١٩٨٣ له كوه‌یت، سزاى له‌سێداره‌دانى بۆ ده‌ركراوه
ڕفاندنى فڕۆكه هه‌واڵگرى ڕۆژئاواش تۆمه‌تى هه‌وڵدان بۆ ڕفاندنىیه‌كێك له فڕۆكه‌كانى هێڵی ئاسمانى كوه‌یتى له ساڵى ١٩٨٤ داوه‌ته پاڵى، هه‌روه‌ها هه‌وڵدان بۆ تیرۆركردنى (جابر سوباح) ئه‌میری كوه‌یت. هه‌ر ئه‌وكات، جزبى ده‌عوه‌ى ئیسلامی (كه ئێستا نوورى مالیكی سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات) به‌رپرسیارێتى ته‌قینه‌وه‌كانى كوه‌یتى وه‌ك پاڵپشتییه‌ك بۆ ئێران له جه‌نگى دژ به عێراق، له ئه‌ستۆ گرت
|
||
Qadirzada.com © 2017. All rights reserved
|
||