| ||
|
||
عه‌باسی كه‌مه‌ندی: گۆرانی (مه‌تۆرێ) درۆی تیا نییه‌و له‌دڵه‌وه ده‌رده‌چێت
ئاوێنە /ئا: پشتیوان جه‌مال عه‌باسی كه‌مه‌ندی: له‌ناو سكی دایكمدا ئه‌گه‌ر قه‌ڵه‌مم پێبوایه سكم خه‌تخه‌تی ده‌كرد ئه‌وه‌نده حه‌زم له‌شێوه‌كاری بوو له‌شێوه‌كارییه‌وه بۆ گۆرانیبێژی‌و به‌ده‌ستهێنانی نێوبانگ، له‌وه‌وه بۆ نوسین‌و پاشانیش بۆ شاعیریی، ئێستاش خه‌ون به‌دوو پڕۆژه‌ی دیكه‌ی گۆرانییه‌وه ده‌بینێ، ئه‌وه كورتكراوه‌ی ژیانی هونه‌ریی (عه‌باسی كه‌مه‌ندیه. وه‌ك چۆن له‌كلیپی گۆرانییه‌كانیدا به‌شێوه‌یه‌كی هێمن‌و له‌سه‌رخۆ ده‌بینرێت، به‌بینینی راسته‌وخۆش هه‌مان كه‌سایه‌تییه. ره‌نگه زۆر پێویست نه‌كات كه باسی هونه‌رمه‌ندی گه‌وره (عه‌باسی كه‌مه‌ندی) بكه‌ین، چونكه كه‌م كه‌س هه‌یه له‌ئێمه گوێبیستی گۆرانییه‌كانی نه‌بوبێت‌و ته‌نانه‌ت تامه‌زرۆی بینینیشی نه‌بووبن. له‌ناوه‌ڕاستی مانگی رابردودا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ری شێوه‌كاری سلێمانی به‌هاوكاری كۆمپانیای هونه‌ریی (ئاڤا میدیا) پێشانگایه‌كی شێوه‌كارییان بۆ هونه‌رمه‌ند (عه‌باسی كه‌مه‌ندی) له‌شاری سلێمانی كرده‌وه‌و ماوه‌ی زیاتر له‌هه‌فته‌یه‌كی خایاند. به‌هۆی نه‌بونی كاته‌وه، گۆڤاری ئاوێنه‌كان توانی ته‌نها بۆ ماوه‌ی پانزه ده‌قیقه چاوپێكه‌وتنێكی كورت له‌گه‌ڵ ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌دا سازبكات‌و باسێكی كورت له‌باره‌ی هونه‌ریی گۆرانی وتن‌و شێوه‌كارییه‌وه بخاته‌ڕوو، هه‌روه‌ها ئاوێنه‌كان مه‌به‌ستی بوو كه ده‌قی چاوپێكه‌وتنه‌كه وه‌ك خۆی بڵاوبكاته‌وه به‌تایبه‌تی له‌ده‌ربڕینی هه‌ندێك وشه له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌نده‌وه‌و نوسینی وه‌ك خۆی. * پێشتر زۆربه‌ی خه‌ڵكی كوردستانی باشور ته‌نها وه‌كو هونه‌رمه‌ندێكی گۆرانیبێژ كه‌مه‌ندییان ده‌ناسی، به‌ڵام له‌ناكاو وه‌كو هونه‌رمه‌ندێكی شێوه‌كاری پێشانگایه‌كی شێوه‌كاریتان له‌سلێمانی كرده‌وه، ئه‌مه چۆن بوو؟ - راستییه‌كه‌ی هونه‌ریی شێوه‌كاریی له‌ژیانمدا ون نه‌بووه‌و خه‌ڵك زانیویانه، به‌ڵام نه‌یانبینیبو، بۆیه له‌مێژه تابلۆی زۆرم هه‌بوو، به‌داخه‌وه كه هاتین بۆ سلێمانی خۆم له‌گه‌ڵ ئیشه‌كان نه‌بووم، سێ تابلۆ كه له‌هه‌مویان گه‌وره‌تر بوون ون بوون، ئه‌وه نه‌ختێك زه‌وقمی كوێره‌وه كرد، راسته من بۆ پاره نه‌مهێنا بوون، دواتریش ونبوه‌كانم فه‌رامۆشكرد. * ئه‌وه‌نده‌ی تێبینت كردبێت پێشوازی خه‌ڵك چۆن بوو بۆ پێشانگاكه‌ت؟ - هاتنی خه‌ڵك بۆ پێشانگه‌كه سێ جه‌مسه‌ری هه‌بوو، هه‌ندێكیان مه‌حه‌به‌تیان بۆ من زۆره چ شێوه‌كار یان هونه‌رمه‌ند بم بۆ دیتنم هاتبون، هه‌ندێكیان بۆ مه‌به‌ستی وێنه‌كێشانم هاتبوون، هه‌ندێكیش هه‌ر له‌باره‌ی موزیكه‌وه هاتبون، بۆیه بومه كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی زۆر قه‌ره‌باڵغ، بۆ منیش مه‌حه‌به‌تێكی زۆر بوو كه به‌شه‌ست ساڵ ته‌مه‌نه‌وه به‌و شێوه‌یه خه‌ڵكم ده‌بینی. * چی وایكرد له‌دنیای هونه‌ریدا، شێوه‌كاریش ده‌ستپێبكه‌یت؟ - خۆم یه‌كه‌مجار شێوه‌كار بووم دواتر هونه‌رمه‌ند‌و پاشان نوسین‌و شاعیری. * كه‌واته ئه‌گه‌ر له‌بیرت مابێت له‌كه‌یه‌وه ئه‌و هه‌سته‌ت بۆ شێوه‌كاریی دروستبوو؟ - وه‌ڵا له‌ناو سكی دایكمدا ئه‌گه‌ر قه‌ڵه‌مم پێبوایه سكم خه‌تخه‌تی ده‌كرد ئه‌وه‌نده حه‌زم له‌شێوه‌كاری بوو، له‌منداڵیدا رۆژانه به‌ده‌ستی دایكم دوو تا سێ‌جار كوته‌كم ده‌خوارد له‌به‌ر ره‌شكردنی دیوار‌و ده‌روازه. * چ خۆشییه‌كت له‌شێوه‌كاریی ده‌بینی؟ - ئه‌وه رۆحییه‌و ناتوانم به‌زمان شه‌رحی بكه‌م، چونكه كاتێك وێنه‌ی ماڵێك ده‌كێشم، چۆن وێنه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ده‌كێشم ئاوه‌ها وێنه‌ی ناو ماڵه‌كه‌ش له‌زهنی خۆمدا ده‌كێشم‌و له‌ته‌كیا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌م. * ئێستاش وێنه ده‌كێشی؟ - نه‌خێر، به‌هۆی باری ته‌ندروستیمه‌وه ناتوانم. * با بێینه‌وه سه‌ر هونه‌ریی گۆرانی وتن، بێگومان ساڵانێكی زۆره به‌ڕێزتان به‌رهه‌متان هه‌یه، به‌ڵام با بزانین له‌كه‌یه‌وه هه‌ستت كرد ده‌نگت خۆشه؟ - ئه‌وه‌ش هه‌ر له‌منداڵییه‌وه شروع بو، بنه‌ماڵه‌ی باوكم هه‌ر ده‌نگخۆش بوون، ئیدی منیش شروعم كرد‌و وتیان به‌رده‌وام به. * ئه‌ی چ كه‌سێك پێیگه‌یاندی، یان كاریگه‌ری چ هونه‌رمه‌ندێكت به‌سه‌ره‌وه بوو؟ - هه‌ر خۆم بوو، هیچ كاریگه‌رییه‌كی هونه‌رمه‌ندم به‌سه‌ره‌وه نه‌بوو، به‌ڵام (سدیق)ی مامم ده‌نگی زۆر خۆش‌بوو. * ئه‌ی له‌بواری ئه‌كادیمیدا هیچت نه‌خوێندووه؟ - نه‌خێر، به‌ڵام به‌رده‌وام خوێندنه‌وه‌م هه‌بووه بۆی. * وه‌ك ده‌زانین یه‌كه‌مین گۆرانیت (سه‌بری گوڵ‌فرۆش) بوو له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند شه‌هێن تاڵه‌بانی كه ناوبانگێكی باشتان پێی په‌یدا كرد‌و دواتریش گۆرانی (سڵێمان به‌گی بانه)و چه‌ندین به‌رهه‌می دیكه، پێشبینی ئه‌و ناوبانگه‌تان ده‌كرد؟ - هه‌ر له‌گۆرانی (سه‌بری)یه‌وه ئه‌و شوهره‌ته شروع بوو، هه‌رچه‌نده خه‌ڵك روخسارمیان نه‌ده‌ناسی، به‌ڵام به‌ناو هه‌ر له‌ساڵی ئه‌وه‌ڵه‌وه ناسرام. * به‌و پێیه‌ی له‌و سه‌رده‌مه‌دا گۆرانی وتنی پێكه‌وه‌یی بۆ كوڕ‌و كچێك ئاسان نه‌بوو، ئایا ئه‌و گۆرانییه‌ی له‌گه‌ڵ شه‌هێن تاڵه‌بانی وتتان، چ كاریگه‌رییه‌كی هه‌بوو؟ - راسته تا ئه‌و كاته كچ‌و كوڕ پێكه‌وه گۆرانی‌یان نه‌ده‌وت، خه‌ڵك به‌لایه‌وه خۆش‌بوو، ئێستاش خه‌ڵك حه‌زیان لێیه‌تی. * ئه‌ی له‌و كاته‌دا كۆمه‌ڵگه به‌ئاسانی قبوڵیان كرد؟ - به‌ڵێ، به‌ڵام قسه‌ی قه‌وم‌و خزم له‌حه‌سه‌داته‌وه بوو، جگه له‌دیعایه هیچمان نه‌بیست. * گۆرانی (مه‌تۆرێ) به‌یه‌كێك له‌گۆرانییه سه‌رنجڕاكێشه‌كانت لای كوردستانی باشور داده‌نرێت، هه‌ستت بۆ ئه‌و گۆرانییه چییه؟ - خۆم وا هه‌ستی پێده‌كه‌م كه درۆی تیا نییه‌و له‌دڵه‌وه ده‌رده‌چێت، نه له‌فیكری ئه‌وه‌دام پاره‌ی پێ په‌یدا بكه‌م یان خه‌ڵكی پێ مه‌جزوب بكه‌م، شتێكم بۆ دێت حه‌ز ده‌كه‌م به‌جۆرێك بێت خزمه‌تی خه‌ڵكی پێ په‌یدا بكه‌م، هه‌ستده‌كه‌م به‌و گۆرانییه به‌قه‌د پانزه مه‌لا خزمه‌تی ئه‌و ژن‌و شوانه‌م كرد كه له‌یه‌ك تۆرا بوون‌و ساڵه‌ها بوون قسه‌یان نه‌ده‌كرد‌و ئاشت بوونه‌وه. * سه‌رنجێك له‌سه‌ر به‌ڕێزتان ئه‌وه‌یه كه به‌پێچه‌وانه‌ی هونه‌رمه‌نده‌كانی دیكه‌وه، له‌كاتی كلیپكردنی گۆرانیدا، هیچ كاتێك ده‌می ناجوڵێنێ، نهێنی ئه‌وه چییه؟ - ئه‌و كلیپانه‌شی كراون خه‌ڵك كردویه‌تی، ئه‌گینا من حه‌زم له‌رونمایی‌و خۆنمایی نییه‌و حه‌ز ده‌كه‌م زیاتر خه‌ڵك گوێم لێ‌بگرن. * كه‌مه‌ندی شێوه‌كار، گۆرانیبێژ، نوسه‌ر، شاعیره چۆن توانیوته ئه‌و هه‌موو هونه‌ره له‌خۆتدا كۆبكه‌یته‌وه؟ - شتێكه هه‌یه‌و من كۆم نه‌كردوه‌ته‌وه. * هۆنراوه‌كان تا چه‌ند گوزارشت له‌چیرۆكی ژیانی خۆت ده‌كات؟ - هه‌موو هۆنراوه‌كان نابێت به‌هی خۆم‌و خه‌ڵكانیش هه‌ن چیرۆكێكت لا دروست ده‌كه‌ن كه په‌یامێك به‌كۆمه‌ڵگه بگه‌یه‌نیت. * له‌رێگه‌ی ئاوێنه‌كان ده‌كرێت به‌رهه‌می نوێت ئاشكرا بكه‌یت؟ - ئه‌گه‌ر عومر باقی بمێنێ دوو كارم هه‌یه، یه‌كێكیان له‌گه‌ڵ ئامێرژه‌نی كوردێكه‌و ئه‌وه‌شی تریش له‌گه‌ڵ یۆنانییه‌كانه، ئۆركستی یۆنانی‌و گۆرانی كوردییه ئه‌وه شتێكی مێژوییه، جارێ نازانم كه‌ی ئاماده بێت، چونكه پێویسته كۆمپانیایه‌ك لایه‌نی دارایی له‌ئه‌ستۆ بگرێت. * ئه‌گه‌ر بكرێت بزانین ته‌ندروستیت چۆنه؟ - جارجار باشم‌و هه‌ندێجاریش نه‌خۆشی‌و كێشه‌ی ته‌ندروستیم هه‌یه، به‌ڵام زۆر گرنگی پێناده‌م، چونكه زیاتر ده‌مشكێنێ. * چه‌ند منداڵت هه‌یه؟ - 3 كچ‌و كوڕێك‌و بومه‌ته باپیریش. |
||
Qadirzada.com © 2009. All rights reserved
|
||